سەرۆکى لیژنەى دارایی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، حکومەتى هەرێمى کوردستان رەزامەندیى پیشانداوە پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکاندا بکرێت و بگونجێنرێن لەگەڵ دەستووردا، دووپاتیشیکردەوە کە ئەمساڵ ساڵى چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى نێوان حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان دەبێت.