بسەینە شەعبان، راوێژکارى سەرۆککۆمارى سووریا، وەڵامێکى یەکلاکەرەوەى داواکارییەکانى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات دەداتەوە و دەڵێت، تاوەکو ئەنقەرە دان بە مەبدەئى کشانەوە لە خاکى سووریا نەنێت، ئامادەنین لەگەڵیاندا دابنیشن.