"زۆرینەی جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردراو"ـی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، لە ناو بزووتنەوەی گۆڕاندا رێکخەری گشتی بە وەکالەت دانانرێت، ئێمە دەمانەوێت بە هەڵبژاردن رێکخەری گشتی دابنرێت، ئەوان دەیانەوێت بە کودەتا و وەکالەت دابنرێت. ئەمەش لە دنیادا نموونەی نیە.