دەستەى دەسپاکى: لەم هەفتەیەدا پەیماننامەى شەرەف بە لیستەکانى هەڵبژاردن واژۆ دەکەین

دوایین نوێکردنەوە 2024-09-28 14:25:10 - سەرچاوە: کەناڵ8

سەرۆکى دەستەى دەسپاکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا پەیماننامەى شەرەف بە لیستە بەشداربووەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان واژۆ دەکەن، دەشڵێت: ئامانج لە پەیمانەکە پابەندبوونە بە پرەنسیپەکانى سەروەریی یاسا و بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنێکى شارستانییانە.