چوار یاریزانی کورد بۆ دوو یاریی داهاتووی پاڵاوتنی مۆندیال بانگهێشتی عێراق کران

دوایین نوێکردنەوە 2024-09-30 17:27:06 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – کاساس بۆ یارییەکانی فەڵەستین و کۆریای باشوور بانگهێشتی چوار یاریزانی کوردی کردووە، جارێکی دیکە بانگهێشتی ئاکام هاشمی نەکردووە. خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکانی فەڵەستین و کۆریای باشوور راگەیاندووە کە 26 یاریزانن، چوار یاریزانی کورد (مێرخاس دۆسکی، ئوسامە رەشید، یوسف ئەمین، ئەحمەد یاسین)ـی بانگهێشت کردووە. فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق …