"575 كه‌س و شوێن سزا دراون"

دوایین نوێکردنەوە 2020-05-06 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هه‌ولێر-KDP.info-  به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه‌، له‌ مانگی ڕابردوو له‌ پاریزگاكانی هه‌رێمی كوردستان 575 شوێن و كه‌س به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌كان به‌ بڕی 46ملیار و 61ملیۆن دینار سزا دراون .

به‌پێی ڕاگه‌یەندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئاماری کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێریی بازرگانی لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهوکی لە مانگی چواردا به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بڵاو كردووەته‌وه‌:

پارێزگای هەولێر :

2462 سەردانی مەیدانیی لیژنەکان.

٤٥ کەس و شوێن سزا دراون.

دەستبەسەرداگرتنی٣٥ تۆن کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو.

بری پارەی سزادان: 33.250.00 دینار.

پارێزگای سلێمانی:

4646 سەردانی مەیدانیی لیژنەکان.

323  کەس و شوێن سزا دراون.

دەستبەسەرداگرتنی 293 تۆن کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو .

بری پارەی سزادان:11.582.000  دینار .

پارێزگای دهوک :

4110  سەردانی مەیدانیی لیژنەکان.

207 کەس و شوێن سزا دراون.

دەستبەسەرداگرتنی 22927  تۆن کەلوپەلی  ماوەبەسەرچوو.

بری پارەی سزادان: 19.785.000 دینار.

کۆی گشتیی پارێزگاکان :

11218 سەردانی مەیدانیی لیژنەکان.

575 کەس و شوێن سزا دراون.

کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو:350.927  تۆن.

بری پارەی سزای وەرگیراو: 64.617.000  دینار.

 

بڵند ئیبراهیم