بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خانەوادەی بەڕێزی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجیر
بهداخ و پهژارهیهكی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجیر، کەسایەتیی ناوداری دەڤەری سۆران و باوکی شەهید عادل مهاجیرمان پێگهیشت.
کاک حاجی عومەر، وەک کەسایەتییەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر، خانەوادە و ئاشناکانی خۆی لەسەر ڕێبازی کوردایەتی و گیانفیدیایی بۆ گەل و وڵات پەروەردە کرد و لەو پێناوەشدا شەهید عادل مهاجیر نموونەیەکی دیاری ئەو پەروەردەیە بوو.
سهرهخۆشی له خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزمانی مهاجیر دەكەین و خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گهوره داواکارین گیانی کاک حاجی عومەر بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئۆقرەیی و ئارامییش بەھەموولایەك ببهخشێت .
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٦ـی٥ـی٢٠٢٠