مان سیتی و پێپ گواردیۆلا دوو ریکۆردی مانچێستەر یونایتدیان شکاند

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-02 09:36:07 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – مانچێستەر سیتی ژمارەیەکی پێوانەیی مانچێستەر یونایتدی لە چامپیۆنزلیگ شکاند، دوای بردنەوەی 4-0 لە سلۆڤان براتیسلاڤا. هەریەکە لە ئیلکای گوندۆگان، فیڵ فۆدن، ئێرلینگ هالاند و جەیمس مەکئاتی گۆڵەکانی مان سیتییان کرد و ژمارەی خاڵەکان بۆ چوار لە چامپیۆنزلیگ بەرزکردەوە. 25 یارییە مان سیتی لە پاڵەوانیەتییەکانی ئەوروپی نەدڕاوە، دوا دۆڕانی سیتیزنز لە وەرزی 2021-22 بوو. …