یاریگا – موتیۆس نونێسی پۆرتوگالی بەهۆی دزیکردن بۆ ماوەیەک دەستبەسەر دەکرێت. رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی دزینی مۆبایلی کەسێک، موتیۆس نونێسی ئەستێرەی مانچێستەر سیتی بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکراوە و دواتر ئازاد کراوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە لە 8ـی ئەیلوول نونێس لە ئیسپانیا و لە یانەیەکی شەوانەی مەدرید بووە، دەوروبەری کاتژمێر 5:30 بەیانیی پیاوێکی تەمەن 58 ساڵان …