لیستی هەڵبژاردەی سوید راگەیێندرا و ناوی ئەستێرەیەکی تێدا نییە

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-02 16:36:06 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – ئالێکساندەر ئیزاک، هێرشبەری نیوکاسڵ لە لیستی هەڵبژاردەی سوید بۆ یارییەکانی نەیشنزلیگ دوورخرایەوە. هێرشبەری 25 ساڵ، لە یاریی نیوکاسڵ بەرامبەر وۆڵڤز تووشی پێکانی پەنجەی پێ بوو و بەشداری یاریی پێشووی تیمەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە پرێمەرلیگ و ویمبڵدن لە جامی کاراباو نەکرد. جۆن دال تۆماسن، راهێنەری سوید، ئیزاکی بانگهێشتی یارییەکانی بەرامبەر سلۆڤاکیا و ئێستۆنیا …