بەیانی پەرلەمانی کوردستان هەڵگرتنی پارێزبەندیی چوار پەرلەمانتار دەخاتە دەنگدانەوە

دوایین نوێکردنەوە 2020-05-06 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 2020/5/7ى ڕاگه‌یاند، كه ‌به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ی كار

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20) مادده‌كانی و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری دا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (1)ی دواى نیوه‌ڕۆى ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 7/5/2020 به‌م شێوه‌یه‌ بێت.

یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی ئه‌و ئه‌ندامپه‌رله‌مانانه‌ی خواره‌وه‌ به‌پێی حوكمی مادده‌ی (24) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1ـ ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن

له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی‌ دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركووك/ گه‌رمیان/ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار) به ‌نووسراوی ژماره‌ (1298)ی ڕێكه‌وتی (28/8/2019).

 

2ـ عەلی حەمه‌ ساڵح

له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی‌ دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/2و4) به‌ نووسراوه‌كانی ژماره ‌(1733) له‌ 24/9/2019 و ژماره‌ (3067)ی ڕێكه‌وتی (17/12/2018) و نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر، ژماره‌ (263) له‌ 16/1/2019.

3ـ شیرین ئەمین عەبدولعەزیز

نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی‌ ‌دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/6) ژماره‌ (2089) له‌ 19/11/2019.

 

4ـ سۆران عومەر سه‌عید

له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/1‌) به‌ نووسراوه‌كانی ژماره‌ (4194) له‌ 6/11/2019، ژماره‌ (216) له‌ 26/1/2020وه‌ نووسراوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری یاساییی ژماره‌ (1375) له‌ 3/7/2019 و نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر / دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر، ژماره‌ (2403)ی ڕێكه‌وتی (6/4/2020).

دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌بڕیاری پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاسا و پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له‌ حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 92) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.