پریڤیوی یاری ریال مەدرید V ڤیاڕیال؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-05 10:09:07 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – ئەمڕۆ كوڕانی كارلۆ ئانچێلۆتی لە یارییەكی دیكەی لالیگادا میوانداری ڤیاڕیال دەكەن. وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤیاڕیال بكات، لە میانی یارییەكانی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا. پڕۆفایلی یاری پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ و لالیگا سەرەتایی وەرزی نوێیان بە بێ دۆڕان دەستپێكردبوو، …