یاریگا – راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا نهێنی یارینەكردنی جولس كۆندێ لە پێكهاتەی سەرەكی لە یارییەكەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئاشكرا دەكەن. شەوی رابردوو دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات. هەر سێ گۆڵەكەی بارسا لەلایەن رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی لە خولەكەكانی 7,22,32 تۆمار كران. …