بەم زووانە ناونوسین دەست پێدەکات بۆ بەشداری کردن لە خولی ئینگلیزی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومیەکان
ئەو خولە ئەم کەسانەی خوارە دەتوانن بەشداری بکەن
١/ بۆ ئەو کەسانەی پێشتر (تاقی کردنەوەی ئاستیان کردوە و ساڵێک بەسەر تاقی کردنەوەکەدا تێنەپەریوە.
٢/ بۆ ئەو کەسانەی تاقی کردنەوە نێودەوڵەتیەکانیان وەک(ئالس،تۆفل،پی تی ئی) کردوە و کەمتر لە ٦ ئالس ە ھاتوەکنیان ھێناوە دەتوانێن بەپێی ئەو نمرەی ھێناویانە لەیەکێک لەئاستەکان دابنێرن و بەشداری بکەن بەو مەرجەی بەسەر نەچوبێت.
٣/ئەو کەسانەی پێشتر لەخولی ئینگلیزی سەنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکان لەئاستێک دەرچوو بۆ ئاستی بەرزتر .
٤/بۆ ئەو کەسانەی بروانامەی ئاستی پری ئینتەرمیدێتیان ھەیە و بەسەر نەچووە لەئاستی ئەدڤانس دەتوانن بەشداری بکەن
ئەم خولە تایبەت نابێت تەنھا بە قوتابی/خوێندکاری ماستەر و دکتۆرا بەڵکو بۆ ھەموو کەسێک دەبێت کە ئەو (٤) خاڵەی سەرەوەی تێدابێت
چاوەروون بن لەم یەک دوو ھەفتەیەدا لەرێگای پەیجەکانی سەنتەری زمانێ زانکۆ حکومیەکان رادەگەیەنرێت