تەواو؛ یۆرگن کڵۆپ بۆ جیهانی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-09 10:27:06 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی لە سەرەتای ساڵی نوێ بۆ جیهانی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە. رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلەیتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، یۆرگن کڵۆپی راهێنەری پێشووی لیڤەرپوول دەبێتە بەرپرسی یەکەمی سەرجەم تیپەکانی تۆپی پێی رێد بوڵ. بەگوێرەی زانیارییەکانی پلەیتنبێرگ کڵۆپ گرێبەستەکەی لەگەڵ رێد بوڵ واژۆ کردووە، لە مانگی یەکی ساڵی 2025 لەگەڵ کۆمپانیاکە دەستبەکار دەبێت. ?? …