سوودانی: "پێویستە دەستدرێژییەکانی زایۆنی بۆ سەر غەززە و لوبنان بوەستێندرێن"

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-10 15:55:19 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

محەمەد شیاع سوودانی لە میانی دیداری لەگەڵ ئەندامی لیژنەی ھێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، سێس مۆڵتن ڕایگەیاند کە بەردەوامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان، دەبنە مایەی ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکە و جیھان.