هەورامان نیوز بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك لە لێدوانێكدا ئاشكرایدەكات: لەسەر راسپاردەی پارێزگار، كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ چارەسەری كێشەی پرۆژەكانی شارەوانییەكان و تاوتوێكردنی ئاستەنگەكانی بەردەمیان، بەڕێوەچوو. ئەندازیار ئەحمەد عومەر، راشیگەیاندووە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كەموكوڕی و دواكەوتن و شێوازی جێبەجێكردنی پڕۆژەكان كرا، بەتایبەتی پڕۆژەی شەقامی یەكی حوزەیران لە گەڕەكی پیشەسازی و كردنەوەی میحوەر و شەقامی دووسایدی یەكی ئازار […]