مستەفا كازمی: ناوى ئەندامانى کابینە پێشنیازکراوەکەم نارد بۆ پەرلەمان

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-07 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- مستەفا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق رایگەیاند: لیستى ناوى ئەندامانى کابینە پێشنیازکراوەکەم نارد بۆ پەرلەمان و چاوەڕوانین دەنگدانى لەسەر ئەنجامبدرێت.

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى راسپڕدراوى عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند: لیستى ناوى ئەندامانى کابینە پێشنیازکراوەکەم نارد بۆ پەرلەمان و چاوەڕوانین دەنگدانى لەسەر ئەنجام بدرێت. هەوڵمدا باشترین پالێوراو بۆ هەریەک لە وەزارەتەکان هەڵبژێرم بە هیواى متمانە پێ بەخشینیان. ئامانجمان خزمەتکردن و دابینکردنى ئارامى و دادپەروەرى و خۆشگوزەرانیە بۆ گەلى عیراق.