سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید-ى ئیسپانیا ئامادەیە ئەستێرەیەکی سەرەکی یانه‌كه‌ى بفرۆشێت تا پاره‌ى گرێبه‌ستى گواستنەوەی فلۆریان ویرتز-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پیچى ئه‌ڵمانیا و یانه‌ى بایه‌ر لیڤه‌ركوزن-ى ئه‌ڵمانیا دابین بكات. له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ى سپۆرت-ى ئیسپانیا ئاشكراى ده‌كات كه فلۆرێنتینۆ پێرێز-ى سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید-ى ئیسپانیا، بە مەبەستی دابینکردنی بودجە بۆ گواستنەوەی فلۆریان ویرتز، ئامادەیە ئەستێرەیەکی سەرەکی بفرۆشێت. …