یاریگا – پێکانی لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی هاندەرانی بارسێلۆنای نیگەران کردووە، بەشداریکردنی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لە یاریی داهاتووی بلاوگرانا بەرامبەر سێڤییا مسۆگەر نییە. رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دۆخی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆڵەندا لەناو هاندەرانی بارسێلۆنا و دەستەی راهێنەرانی یانەکە نیگەرانی دروستکردووە، لە یاریی رابردووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر کڕواتیا بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی لە سەرەتاوە بەشداریی بکات. لیڤا …