ڕوونکردنەوەی وەزیری ژینگەی تورکیا لە بارەی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ماڵاتیا

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-17 10:55:18 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

مورات کوروم: "تا ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ هەزار و ٢١١ ڕاپۆرت کراوە. لە ئەلازیغ ٢٠ بینا کە زیانی زۆریان بەرکەوتووە لەگەڵ ٥١٧ بینا کە زیانی کەمیان بەرکەوتووە دەستنیشانکراون، لە ماڵاتیاش ١٨ بینا کە زیانی کەمیان بەرکەوتووە دەستنیشان کراون".