پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵگرت

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-07 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- کەمێک لەمەوبەر و لەسەر داوای سەرۆکی داواکاری گشتی، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر هەڵگرت.

لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ، لەسەر داوای سەرۆکی داواکاری گشتی، بابەتی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان خرایە نێو بەرنامەی کارەوە و بە دەنگی ٥٧ پەرلەمانتار، پارێزبەندی لەسەر هەڵگیرا.

هاوکات لەگەڵ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر (ئومێد خۆشناو، عەلی حەمەساڵح و شیرین ئەمین)یش خرایە دەنگدانەوە، بەڵام بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران ئەوە رەتکرایەوە کە پارێزبەندی لەسەر هەڵبگیرێت.