ئەو کچە ئێزیدییەی لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوو، دەڵێت داعش گۆشتی منداڵی ساوای پێداوان بۆ خواردن

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-19 17:15:19 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

فەوزیە ئەمین سەیدۆ، ئەو کچە ئێزیدیەی لە تەمەنی 10 ساڵیدا لەلایەن داعشەوە ڕفێندرا و چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە غەززە و بە یارمەتی ئەمەریکا و حکومەتی عێراق و وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ڕزگارکرا، بە ڕۆژنامەی 'سان'ی ڕاگەیاندووە، لە یەکەم ڕۆژەکانی دیلبوونی و دوای چەند ڕۆژێک لە برسێتی، ئەندامانی داعش گۆشتیان داوە بە ئەو و دیلەکانی تر و دواتر بۆیان دەرکەوتووە ئەو گوشتەی ئەوان خۆاردوویانە، گوشتی ئەو کۆرپانە بووە کە لەلایەن ئەو گرووپەوە توندڕەوەوە سەربڕدرابوون. فەوزیە لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئەو رۆژنامەیە گوتوویەتی چوار ڕۆژ دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بە شێوەیەکی دڕندانە ڕفێندرام، برسێتیم دەستیپێکرد و داعشەکان گۆشتیان بە ئەو و دەیان ژن و منداڵی دیکە داوە، بەڵام هەر کە دەستیان بە خواردنی کردووە، هەستیان بەوە کردووە کە شتێک هەڵەیە، بەڵام بە هۆی برسێتییەوە ناچار بوون گوشتەکە بخۆن. ئەو ئاماژەی بەوە کردووە لە کاتێکدا بە خواردنی گۆشتەکە نەخۆش کەوتوون، داعشەکان ئاشکرایان کردووە کە ئەوان گۆشتی کۆرپە سەربڕدراوەکانیان خواردووە. ئەو بەو رۆژنامەیەی وتووە داعشەکان وێنەی کورپە سڕبردڕاوەکانیانیان پیشان داوین و وتوویانە ئەوە گوشتی ئەمانە بووە خواردووتانە و وتیشی ژنێکی ڕفێندراو دوای ئەوە دڵی وەستاوە و مردووە. فەوزیە لە چاوپێکەوتنەکەیدا ئەم چیرۆکە دڵتەزێنەی خۆی بۆ رۆژنامەی سان ئاشکرا کردووە. ئەو باسی لەوە کردووە کە دوای کوژرانی ئەو داعشەی کردوویەتییە کوێلە، بردراوەتە غەززە و لەلایەن حەماسەوە بە دیل گیراوە و وتی "هیچ جیاوازییەک" لە نێوان ئەو دوو گروپە تیرۆریستیەدا نییە. فەوزیە پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو "هەواڵگری فەڵەستینی" ساڵی 2020 لە ڕێگەی ناسنامەی ساختەوە لە تورکیا گواستویانەتەوە بۆ غەززە و ئەوکاتەی لە غەززە بووە چەکدارانی حەماس لە ژێر هەڕەشە ڕێگەیان نەداوە چیرۆکی ڕفاندن و کەنیزەککردنی بگێڕێتەوە. هەروەها باسی لە بارودۆخە ترسناکەکانی غەززە کردووە و باسی لەوە کردووە کە چۆن بینیویەتی نەخۆشخانەکان وەک بنکەی حەماس لەلایەن چەکدارەکانەوە بەکاردەهێنرێن و چۆن لێی دراوە و سووکایەتی پێکراوە و بە دیل گیراوە. سەرچاوە/ڕۆژنامەی سان