ئەستێرەکەی بایرن میونشن سێ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-20 11:09:06 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – ئالێکساندەر پاڤلۆڤیچ بەهۆی پێکانەوە لانیکەم بۆ ماوەی سێ مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە. شەوی رابردوو بایرن میونشن لە هەفتەی حەوتەمی بۆندسلیگا بەرامبەر شتوتگارت یاری کرد و توانی لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ سێ خاڵی بەنرخ لەم یارییەدا بەدەستبهێنێت. بەڵام ئەو رووداوەی بردنەوەکەی لەلای باڤارییەکان تاڵ کرد، پەیوەندی بە پێکانەکەی پاڤلۆڤیچەوە هەبوو. …