پریڤیوی یاری بارسێلۆنا V سێڤییا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-20 11:09:06 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – ئەمڕۆ دوای دوو هەفتە دابڕان بەهۆی یاری هەڵبژاردەكانەوە دووبارە بارسێلۆنا دەگەڕێتەوە. وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری سێڤییا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی دەیەمی لالیگای ئیسپانیا. پڕۆفایلی یاری بارسێلۆنای هانزی فلیك بە شێوازێكی نایاب وەرزی نوێیان دەستپێكردووە، بە جۆرێك لە نۆ یاری یەكەمی یاریگا لە …