یاریگا – ئیناکی پێنای گۆڵپارێزی بارسێلۆنا پێی وایە چێزنی رکابەرێکی باشە بۆی و یارمەتی سەرکەوتنی دەدات. دوای پێکانەکەی مارک ئاندرێ تێرشتیگن لە بەستەری ئەژنۆیدا، ئێستا ئیناکی پێنا بووەتە پاسەوانی سەرەکی گۆڵی بارسێلۆنا، چێزنیش بەهۆی پێکانەکەی شتیگن گرێبەستی لەگڵدا واژۆ کرا و جارێ گۆڵپارێزی دووەمە. هەرچەندە باس لەوە دەکرا کە چێزنی جێگەی پێنا دەگرێتەوە و دەبێتە …