ڕۆژی سێشەممە وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵین وتی ئەمەریکا سەپاندنی سزای نوێ ڕادەگەیەنێت لە پێناو تێکدانی هەوڵەکانی ڕووسیادا لە جەنگەکەیدا لە ئۆکرانیا، " سزا بەسەر ئەو لایەنانەشدا دەسەپێندرێت کە لە وڵاتانی سێیەمن و کەلوپەلی سەربازیی گرنگ بۆ ڕووسیا دابین دەکەن." یەڵن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە دەستپێکی کۆبوونەوە ساڵانەکانی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهاندا وتی خەزێنە " ماندوونەناسانە کاردەکات بۆ کردنەوەی بەهای سەرمایە سڕکراوەکانی ڕووسیا بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا." سەرچاوە/ ڕۆیتەرز