چارەنووسی ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ بۆ یارییەکەی لیڤەرپوول یەکلابووەوە

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-22 22:54:06 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – ئارسیناڵ چارەنووسی ئەستێرەیەکی یانەکەی بەلاداخست پێش رووبەڕووبوونەوەکەی لیڤەرپوول. گەنەرز لە یاریی رابردوویاندا بەرامبەر بۆرنمۆس هەر بە ئەنجام نەدۆڕا، بەڵکوو کرانەدەرەوەی ویلیام ساڵیبای بەرگریکاریشی بە کارتی سووری راستەوخۆ، خوێ بە برینەکەی میکێل ئارتێتادا کرد. ئەوە لەکاتێکدا کە هەفتەی داهاتوو میوانداریی لیڤەرپوولی پێشەنگ دەکەن. چاوەڕوان دەکرا یانە لەندەنیەکە پێش ئەو یاریە تانە لە بڕیارەکە بدەن …