هەولێر-KDP.info- سه‌عات 1ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌مه 2020/5/7، به سه‌رۆكایه‌تیی هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونى مونا نەبى قه‌هوه‌چى، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تا هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ى ده‌كرد، به ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان له‌لایه‌ن مونا نەبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانەوە به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه، كه له دوو خاڵ پێك هاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له خستنه‌ڕوو و ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی ئه‌و ئه‌ندامپه‌رله‌مانانه‌ی خواره‌وه به‌پێی حوكمی مادده‌ی (24) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1ـ ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك/ گه‌رمیان/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی كه‌لار) به نووسراوی ژماره (1298)ی ڕێكه‌وتی (28/8/2019).
2ـ عەلی حەمه ساڵح
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/2و4) به نووسراوه‌كانی ژماره (1733) له 24/9/2019 و ژماره (3067)ی ڕێكه‌وتی (17/12/2018)، و نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره (263) له 16/1/2019.
3ـ شیرین ئەمین عەبدولعەزیز
نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/6) ژماره (2089) له 19/11/2019.
4ـ سۆران عومەر سه‌عید
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/1) به نووسراوه‌كانی ژماره (4194) له 6/11/2019، ژماره (216) له 26/1/2020 و، نووسراوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری یاسایی، ژماره (1375) له 3/7/2019 و، نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر / دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر، ژماره (2403)ی ڕێكه‌وتی (6/4/2020).
خاڵی دووه‌م و كۆتاییى به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌بڕیاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه یاسا و پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 92) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن سكرتێری په‌رله‌مانه‌وه پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌مۆڵه‌ت و بێمۆڵه‌ت خوێندرایه‌وه.
پاشان به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، كه تایبه‌ت بوو به ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چوار په‌رله‌مانتار، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (24) له په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، به‌ر له خستنه‌رووی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارێكه‌وه، خاڵی نیزامی له‌باره‌ی هه‌ڵگیرانی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران خرایه ڕوو، له‌به‌رامبه‌ردا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان كار به په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌كه‌ین، كه ئه‌م په‌یڕه‌وه له خولی ڕابردوو به ده‌نگی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان داڕێژراوه و له‌م خوله‌شدا هه‌موار كراوه‌ته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایشیگه‌یاند: "كاتێك كار به په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌كرێت، ناكرێت كار به مادده‌یه‌ك بكرێت و كار به مادده‌یه‌كی دیكه نه‌كرێت"، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "په‌رله‌مانتار ئازاده له كاری په‌رله‌مانی به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌ستووری داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان و دواتریش هیچ په‌رله‌مانتارێك له‌سه‌روو یاساوه نییه".
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كانیدا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "كاتێك دادگاكان نووسراو ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسا و به‌پێی یاسا وه‌ڵامی دادگاكان بدرێنه‌وه".
گوتیشی: "له خولی ڕابردوودا كه پارێزبه‌ندیی هیچ په‌رله‌مانتارێك هه‌ڵنه‌گیراوه ئه‌وا په‌یوه‌نده‌یی به هۆكارێكه‌وه هه‌بووه كه سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مان له په‌رله‌مان نه‌بوون و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش هه‌ركاتێك له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وكات، وه‌ڵامی دادگاكان درابێته‌وه ئه‌وا ئاماژه به‌وه دراوه كه هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییه‌كه له به‌رنامه‌ی كار جێگیر نه‌كراوه".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌وەیشی ڕاگه‌یاند: "یه‌كه‌مجار نییه له مێژووی په‌رله‌مانی كوردستاندا پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار هه‌ڵبگیرێت و له خولی سێی په‌رله‌مانیش پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌ندامێكی به‌ڕێز هه‌ڵگیراوه و فراكسیۆنه‌كانیش ده‌نگییان پێ داوه".
دواتر ده‌ست به جێبه‌جێكردنی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار كرا و، هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار، ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركووك/ گه‌رمیان/ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار) به نووسراوی ژماره (1298)ی ڕێكه‌وتی (28/8/2019).، خرایه ده‌نگدانه‌وه و ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا (ته‌نها 3 په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره بوون).
هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار عەلی حەمه ساڵح له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/2و4) به نووسراوه‌كانی ژماره (1733) له 24/9/2019 و ژماره (3067)ی ڕێكه‌وتی (17/12/2018) و نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره (263) له 16/1/2019، خرایه ده‌نگدانه‌وه و ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا (ته‌نها 4 په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره بوون).
به هه‌مان شێوه هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار شیرین ئەمین عەبدولعەزیز به‌پێی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ دادگای لێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی/6) ژماره (2089) له 19/11/2019، خرایه ده‌نگدانه‌وه و ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست نه‌هێنا (ته‌نها 4 په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره بوون).
هه‌ر له چوارچێوه‌ی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومەر سه‌عید له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تیی دادگای (تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی/1) به نووسراوه‌كانی ژماره (4194) له 6/11/2019، ژماره (216) له 26/1/2020 و نووسراوی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاروباری یاسایی‌ی ژماره (1375) له 3/7/2019 و نووسراوی سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر/دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر ژماره (2403)ی ڕێكه‌وتی 2020/4/6، خرایه ده‌نگدانه‌وه و به ده‌نگی 57 په‌رله‌مانتار هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندییه‌كه په‌سند كرا.
به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش كه تایبەت بوو به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌بڕیاری پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاسا و پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی کرد بێنه شوێنی مه‌به‌ست بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌سڵی پێشنیازه‌بڕیاره‌كه و ڕاپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌باره‌یه‌وه، دوای خوێندنه‌وه‌ى ئه‌سڵی پێشنیازه‌بڕیاره‌كه و ڕاپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند، به‌پێی مادده‌ی 88ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشنیازی كرد ڕاپۆرتی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بكرێته بنه‌مای گفتوگۆكان و ئه‌م پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی ناوونیشان و خاڵه‌كانى پێشنیازه‌بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ كرا، به‌ر له ته‌واوكردنی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌بڕیاره‌كه، له‌لایه‌ن ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد ئه‌وه خرایه ڕوو كه هۆكاری ئه‌وه‌ی ئاماده‌بووانی دانیشتنه‌كه هیچ گفتوگۆ و پێشنیازێكیان نه‌خستووەته ڕوو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌رهه‌م و تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بۆ ڕێزگرتن له‌و تێگه‌یشتنه داوای هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ نه‌كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و پێشنیازه‌بریاره له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه كه نوێنه‌ری زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانی تێدایه ئاماده كراوه و پێشكه‌ش كراوه.
جێی ئاماژه‌یه پێشنیازه‌بریاری (پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌یاسا و پێشنیازه‌بڕیار له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (82)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، له ناوونیشان و چوار خاڵ و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندن پێك هاتووه و مه‌به‌ست له‌و پێشنیازه‌بڕیاره پێدانه‌وه‌ی مافی په‌رله‌مانتارانه له پێشكه‌شكردنی پێشنیازه‌بڕیار و یاسا كه به‌هۆی په‌تای كۆڕۆناڤایرۆسه‌وه په‌رله‌مانتاران بێبه‌ش بوون له‌و مافه.
دوای ته‌واوبوونی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌بڕیاره‌كه و كۆتا خاڵی به‌رنامه‌ی كار، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتاییی به دانیشتنه‌كه هێنا.
شایانی باسه، سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان و هەریەک لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و شیوعی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆى دیكه‌ی په‌رله‌مان بایکۆتی دانیشتنه‌كه‌یان کرد.