هەورامان نیوز وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا ڕای گەیاند، وڵاتەكەی لەگەڵ ڕووسیا، كۆریای باشوور و چین، لە دانوستاندایە بە مەبەستی دامەزراندنی سێ وێستگەی ئەتۆمی. ئەڵپئارسڵان بایراكتار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا، بە میدیاكانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، وڵاتەكەی لەگەڵ ڕوسیا و كۆریای باشوور لەبارەی دامەزراندنی وێستگەیەكی ئەتۆمی لە ناوچەی سینۆپ لەسەر دەری ڕەش لە باكووری […]