بڕیارى پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر سەعید

دوا نوێکردنەوە: 2020-05-07 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info-  بە پشتبەستن بە حوکمى بڕگەی (چوارەم و پێنجەم)ى ماددەى (24) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، سەبارەت بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار (سۆران عومەر سەعید)، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ژمارە (4)ى ئاساییی خۆیدا، کە ڕۆژی پێنجشەمە، ڕێکەوتی 7/5/2020، بەڕێوە چوو، بە ئیمزای هێمن هەورامی، جێگرى سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان، بڕیارى ژمارە (4)ی دەرکرد، کە ئەمەى خوارەوە دەقى بڕیارەکەیە: