هەولێر-KDP.info- هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن له گفتوگۆكانیان و بڕیاره گفتوگۆی نێوانیان به‌رده‌وام بێت و دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقیش په‌یوه‌ندیی هه‌ردوولا له‌سه‌ر شێوه‌ی گفتوگۆ و به‌شداریكردن به‌رده‌وامیی پێ ده‌درێت.
شێروان دووبه‌ردانی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامیی ده‌بێت تا ده‌گه‌ینه ده‌ره‌نجامێكی دروست، ئێستا ڕاسته حكوومه‌ت پێك هێنراوه، به‌ڵام ده‌ره‌نجامی گفتوگۆی ڕابردووش كاریگه‌ریی هه‌یه و چاوه‌ڕوانین تا بزانین شێوه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا چۆن ده‌بێت، چونكه ڕه‌نگه به وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، سه‌رۆكوه‌زیر دۆسیه‌ی گفتوگۆی بكه‌وێته ده‌ست".
رایشیگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی وه‌ك كورد به‌لامانه‌وه گرنگه، ئەوەیە کە مافه ده‌ستوورییه‌كانمان پێ بدرێت و ڕێككه‌وتنی كۆنكرێتی بكرێت له‌باره‌ی بودجه و پێشمه‌رگه و پرسی مادده‌ی 140 .
جه‌مال كۆچه‌ر, سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ئاماژە به‌وه ده‌كات كه ده‌نگدانی كورد به كابینه‌ی كازمی كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا و ئێستاش دۆسیه‌ی حكوومه‌ت كه‌وته ده‌ست كازمی، بۆیه ڕه‌نگه گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ كازمی بكرێت.
گوتیشی: "ده‌بێت هه‌رێمی له گفتوگۆ به‌رده‌وام بێت، ڕه‌نگه ئه‌م حكوومه‌ته بۆچوونی نوێی پێ بێت، حكوومه‌تی پێشوو قفڵ ببوو، نه‌یده‌توانی بڕیار بدات".
رایشیگه‌یاند: "كاتی خۆی شاندی كوردستان چووبوونه لای كازمی، ئەو به شاندی كوردستانی گوتبوو كه هێشتا نه‌بوومه‌ته سه‌رۆكوه‌زیر كه بوومه سه‌رۆكوه‌زیر ئه‌وكاته ده‌توانم بڕیار بده‌م، ئێستاش بووه‌ته سه‌رۆكوه‌زیر و كوردیش پشتیوانی‌یان كرد، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كرێت."
ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "وه‌ره‌قه‌ی گفتوگۆكانمان ده‌خه‌ینه به‌رده‌م كازمی و گه‌شبینم به هاتنه پێشه‌وه."
کارزان هەورامی