یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگەیاند یاری نێوان ئەیسی میلان و بۆلۆنیا بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. وابڕیار بوو رۆژی شەممە، ئەیسی میلان ببێتە میوانی بۆلۆنیا، بەڵام شاری بۆلۆنیا رووبەرووی زریانێکی بەهێز بووەتەوە و لافاو بەشێکی زۆری شارەکەی تەنیووە. دواخستنەکە لەسەر داوای شارەوانی شارەکە بووە لەپێناو سەلامەتی یاریزانان و هاندەران، ئەمە جگە لە گرفتی رێگاوبان لە ئێستادا. …