فڕۆکە جەنگییەکانی F16ی ئەمەریکا دەگەنە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-25 22:05:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (سێنتکام) ڕۆژی هەینی 25ی ئەم مانگە ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف 16ی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا، لە بنکەکەیانەوە لە ئەڵمانیا گەیشتوونەتە ناوچەی ژێر بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا. هەروەها ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ئەم فڕۆکانە لە سەروبەندی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئیران ڕەوانە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراون.