دەنگی تەقینەوە تارانی پایتەخت و شاری کەرەج دەهەژێنێت

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-26 03:11:10 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

بەپێی ڕاپۆرتەکانی لە ئێرانەوە دێن، دەنگی چەندین تەقینەوەی گەورە لە تارانی پایتەختی ئێران و شاری کەرەج لە ڕۆژئاوای تاران بیستراون. ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەویش دەڵێت هاوکات لە دیمەشقی پایتەختی سوریا و شاری حومس دەنگی تەقینەوە بیستراون. ئەڤیخای ئەدرعی وتەبێژی لەشکری ئیسرائیل ڕایگەیاند ئامانجی لەشکری لە ئێران کردووەتە ئامانج، ئەمەش لە بەرامبەر هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە درێژایی ئەم چەند مانگەی ڕابردوو. دەشڵێت لەشکری ئیسرائیل لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ هێرش و بەرگریکردن و ئێستا چاودێری ئێران و گروپەکانی سەر بە ئێران دەکەین.