بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا دەڵێت لە کۆی 80 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسی 41 فڕۆکەیان خستووەتە خوارەوە

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-27 17:30:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

سوپای ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا 41 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە کۆی 80 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسی خستووەتە خوارەوە. سوپا و دەسەڵاتدارانی خۆجێی هیچ زیانێکی گیانی یان ژێرخانی گرنگیان ڕانەگەیاندووە. سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تلیگرامدا نوسیویەتی: "ڕووسیا تیرۆر دژی ئۆکرانیا ڕاناگرێت. ڕۆژانە بە چەکی جیاواز هێرش دەکاتە سەر خەڵک و شار و گوندەکانمان." ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووسیا لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و 100 بۆمبی ئاسمانی ڕێنماییکراو و زیاتر لە 560 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر و نزیکەی 20 مووشەکی لە دژی ئۆکرانیا بەکارهێناوە. سەرچاوە: ڕۆیتەرز