بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مھاجیر
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری دەڤەری سۆران، خوالێخۆشبوو (حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجر)ی باوکی شەهید عادل مهاجر.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەهەشت شاد بکات.
اناللە واناالیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان