یاریگا – چاڤی سیمۆنس، یاریسازی لایپزیگ تاوەکو ساڵی داهاتوو دەست بەیاریکردن ناکاتەوە. بەهۆی پچڕانی بەستەری پاژنەی پێ، یاریزانە هۆڵەندییەکە نەشتەرگەریی کردووە و پێناچێت، تاوەکو قۆناخی دووەمی ئەم وەرزە، یاری بۆ یانە ئەڵمانییەکە بکاتەوە. سیمۆنس لە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە گەڕی سێیەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوو. دوای هەفتەیەک لە میونشن نەشتەرگەری کرد. یاریزانی …