شۆک؛ رۆدری خەڵاتی باڵۆن دۆر دەباتەوە نەوەک ڤینیسیۆس جونیۆر

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-28 18:36:06 - سەرچاوە: یاریگا

یاریگا – ڤینیسیۆس جونیۆر خەڵاتی باڵۆن دۆر ناباتەوە، تەنانەت هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە رێوڕەسمەکەش ئامادە نەبێت، رۆدری خەڵاتەکە دەباتەوە. کەناڵی RMC Sportـی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، ڤینیسیۆس جونیۆر و کەسانی دەوروبەری بڕوایان وایە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە ئەمشەو خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەست ناهێنێت، بەڵکو دەدرێتە رۆدری ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، لەم کاتژمێرانەی دوایی ڤینی بڕوای تەواوی لەلا دروستبووە …