هێمن هەورامی: "بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڤیتۆمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە"

دوایین نوێکردنەوە 2024-10-29 16:25:18 - سەرچاوە: ئاژانسی ئانادۆڵو

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھێمن ھەورامی: "شاندێک پێکدەھێنین بۆ ئەوەی سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکەن و دەرگامان بۆ ھەموو لایەنەکان کراوەیەوە و ڤیتۆشمان لەسەر ھیچ لایەنێک نییە".