یاریگا – سەرەڕای لەدەستدانی خەڵات باڵۆن دۆر، ریال مەدرید دەیەوێت ڤینیسیۆس جونیۆر بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی قەرەبووبکاتەوە. تۆڕی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید پەیوەندییەکانی لەگەڵ نوێنەری ڤینیسیۆس دەستپێکردووە و باسی نوێکردنەوەی گرێبەستییان لەگەڵدا کردووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕەکە بێت، چەند مانگێک لەمەوبەر، گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی ریال مەدرید و بەڕێوەبەری کارەکانی ڤینیسیۆس دەستیپێکردووە، ئەمەش دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە وەرزی …