ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنێکی ئەمڕۆ پێنجشەممەیدا مەحمود مەشهەدانی وەکو سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە هەڵبژارد. مەشهەدانی جێگەی محمەد حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدوم دەگرێتەوە. دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتی موحسین مه‌نده‌لاوی سەرۆکی ئەنجومەن بە وەکالەت به‌ڕێوه‌چوو. له‌گه‌ڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکەدا کە 269 په‌رله‌مانتار ئاماده‌بون، مه‌حمود مه‌شهه‌دانی توانی 182 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت له‌به‌رامبه‌ر سالم عیساوی کە 42 دەنگی به‌ده‌ستهێنا. لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی پێنجشەممەدا چوار بەربژێر هەبوو کە بریتین بوون لە سالم عیساوی، مەحمود مەشهەدانی، تەلال زەوبەعی و عامر عبدولجەبار. لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا مەشهەدانی 153 دەنگ و سالم عیساوی 95 دەنگ و عامر عبدولجەبار 9 دەنگ و تەلال زەوبەعیش هیچ دەنگی بدەستنەهێنا. گەڕی دووهەمی هەڵبژاردن لە نێوان مەشهەدانی و عیساوی ئەنجام درا. چوارشه‌ممه‌ی رابردو دوای نزیکەی 11 مانگ لە گفتوگۆکان، شه‌ش هێزی سوننه به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی پارتی ته‌قه‌دوم، دو ڕێگایان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستنیشانكرد. ئەوان ڕێککەوتن لەسەر پشتیوانی کردنی (مه‌حمود مه‌شهه‌دانی) بۆئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت.