ڕۆژی هەینی سەرۆک وەزیری عێراق محەمەد شیاع سودانی گەیشتە تورکیا و لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغاندا کۆدەبێتەوە. ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیری عێراق ئاماژەی بەوەدا سودانی گەیشتووەتە ئیستەنبوڵ و لە ماوەی سەردانەکەیدا لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆدەبێتەوە. ئەمە دووەمین سەردانی سودانی دەبێت بۆ تورکیا لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2023 دا بووە سەرۆک وەزیری عێراق، لە مانگی چواری ئەم ساڵدا ئەردۆغانیش سەردانی عێراقی کرد کە یەکەمین سەردانی بوو لە ماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا بۆ وڵاتەکە. ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیری عێراق هیچ ڕوونکردنەوەیەکی دیکەی سەبارەت بە سەردانەکە نەدا بەڵام سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق وتی سەردانەکەی سودانی بۆ تورکیا تەنها چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت. ئاماژەشی بەوەدا سودانی لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پرسەکانی ناوچەکە دەکەن.