یاریگا – پێدەچێت سەردەمی ئاردا گولەر لەگەڵ ریال مەدرید زۆر نەخایەنێت و خەریکە ئۆقرەیی لەدەستدەدات. رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، مۆمی گولەر لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی خەریکە دەکووژێتەوە، لە شەش یاریی رابردوودا، گولەر تەنیا بەشداری لە 25 خولەكدا کردووە و ئەمەش ئامارێکی نیگەرانکەرە، چونکە ئەمە لە کاتێکدایە کە براهیم دیاز، رکابەری راستەوخۆی لەسەر بەدەستهێنانی شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکی ئانچێلۆتی …