دەزگای هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس لە زاری بەرپرسانەوە بڵاویکردەوە باوەڕوایە ڕەزا ڤەلیدزادەی ڕۆژنامەنووسی ئێرانی ئەمەریکایی کە پێشتر کاری لەگەڵ دەزگایەکی هەواڵی سەر بە حکومەتی ئەمەریکا کردووە چەندین مانگە لە ئێران دەستبەسەرکراوە. دەزگاکە وتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەواڵی زیندانیکردنی بە دەزگای هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس وتووە. ڤەلیدزادە پێشتر لەگەڵ ڕادیۆ فەردادا کاری کردووە، کە دەزگایەکی ڕاگەیاندنە و لە ژێر سەرپەرشتی ڕادیۆی ئەوروپای ئازاد/ ڕادیۆی ئازاددایە کە لەلایەن دەزگای ئەمەریکایی بۆ میدیای جیهانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ڕاپۆرتەکەی دەزگای هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس وتی ئێران دانی بەوەدا نەناوە کە ڤەلیدزادەی دەستگیر کردووە، وتیشی شاندی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەجێ ڕوونکردنەوەی لەوبارەیەوە نەداوە. ئەسۆشیەتد پرێس وتیشی دەنگی ئەمەریکا کە بە هەمان شێوە حکومەتی ئەمەریکا لە ڕووی داراییەوە پشتیوانی دەکات و لەلایەن دەزگای ئەمەریکایی بۆ میدیای جیهانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، سەرەتا ئەو هەواڵەی بڵاوکردەوە کە تێیدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دانی بەوەدانا کە ڤەلیدزادە دەستگیرکراوە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز/AP