نیگەرانییەکان سەبارەت بە ململانێیەکی فراوانتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هێڵە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانی ناچار کردووە گەشتە ئاسمانییەکانییان بۆ ناوچەکە ڕابگرن یاخود خۆیان لە ئاسمانی ئەو وڵاتانە بە دووربگرن کە ململانێیان تێدایە. هێڵی ئاسمانی ئیماڕاتی سەر بە دەوڵەتی ئیماڕات هەتاوەکو 30 ی مانگی یانزە گەشتەکانی بۆ بەیروت و بەغدادی پایتەختی عێراق ڕاگرتووە. هێڵی ئاسمانی ئیجەی یۆنان گەشتەکانی بۆ بەیروت و بە پێچەوانەشەوە تاوەکو 17 ی مانگی 12 ڕاگرت، هەروەها گەشتەکانیشی بۆ تەل ئەڤیڤ تاوەکو 17 ی مانگی یانزە ڕاگرت. هێڵی ئاسمانی فڵای دوبەی ڕایگەیاند گەشتەکانی نێوان دوبەی و بەیروت بە ڕاگیراویی دەمێننەوە، بەڵام گەشتەکان بۆ عێراق و ئێران بەردەوامن. هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتەکانی بۆ بەیروت ڕاگرتووە تاوەکو ماوەیەکی نادیار. هێڵی ئاسمانی ئێران گەشتەکانی بۆ بەیروت ڕاگرت، تاوەکو ماوەیەکی نادیار. هێڵی ئاسمانی پێگاسۆسی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیروت ڕاگرتووە. هێڵی ئاسمانی قەتەڕ بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتەکانی بۆ ئێران و لوبنان ڕاگرتووە. هێڵی ئاسمانی ڕایان ئێر گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ تاوەکو کۆتایی مانگی دوانزە ڕاگرت. هێڵی ئاسمانی جەزائیر گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ لوبناندا ڕاگرت. هێڵی ئاسمانی ئێرباڵتیکی لاتیڤیاش گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تەل ئەڤیڤ و بە پێچەوانەشەوە تاوەکو 30 مانگی یانزە ڕاگرت. هێڵی ئاسمانی ئێر فرانس – کەی ئێڵ ئێم ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تەلئەڤیڤ تاوەکو 5 ی مانگی یانزە درێژکردەوە، هەروەها گەشتەکانیشی بۆ بەیروت تاوەکو 30 ی مانگی یانزە ڕاگرت. هێڵ ئاسمانی ترانساڤیاش گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ و عەمان و بەیروت ڕاگرت تاوەکو کۆتایی مانگی سێی ساڵی داهاتوو. هێڵی ئاسمانی هیندستان گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ ڕاگرت. هێڵی ئاسمانی بولگاریاش هەتاوەکو 23 ی مانگی دوانزە گەشتەکانی بۆ ئیسڕائیل ڕاگرت. هەریەک لە هێڵە ئاسمانییەکانی کاثای پاسێفیکی هۆنگ کۆنگ و هێڵی ئاسمانی کۆرێندۆنی تورکیایی گەشتەکانییان بۆ تەلئەڤیڤ ڕاگرت. هێڵی ئاسمانی دێڵتای ئەمەریکاش هەتاوەکو مانگی سێی ساڵی 2025 گەشتەکانی نێوان نیویۆرک و تەلئەڤیڤی ڕاگرت. هێڵی ئاسمانی ئیزیجێتی بەڕیتانیا گەشتەکانی تاوەکو مانگی سێ بۆ تەلئەڤیڤ ڕاگرت. هێڵی ئاسمانی میسڕ لە مانگی نۆدا وتی گەشتەکانی بۆ بەیروت ڕادەگرێت هەتاوەکو " دۆخەکە جێگیر دەبێت." هێڵی ئاسمانی ئیسیوپیا گەشتەکانی بۆ بەیروت ڕاگرتووە. هێڵی ئاسمانی ئای ئەی جی بەڕیتانیایی گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ تاوەکو مانگی سێی ساڵی داهاتوو ڕاگرت. هێڵی ئاسمانی ئیتای ئیتاڵیا تاوەکو 30 ی مانگی یانزە گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەکانی تەل ئەڤیڤ ڕاگرت. هێڵی ئاسمانی لۆتی پۆڵەندا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تەل ئەڤیڤ ڕاگرت. هێڵی ئاسمانی لوفتهانزای ئەڵمانیا ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تەلئەڤیڤ درێژکردەوە بۆ 25 ی مانگی یانزە. هێڵی ئاسمانی سویسیش گەشتەکانی بۆ بەیروت هەتاوەکو 18 ی مانگی یەک ڕاگرت. هێڵی ئاسمانی سەندئێری ئەڵمانیا گەشتەکانی بۆ بەیروت ڕاگرت. هێڵی ئاسمانی تارۆمی ڕۆمانیاش گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیروت ڕاگرتووە. هێڵی ئاسمانی یونایتدی ئەمەریکاش گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تەلئەڤیڤ ڕاگرتووە. هێڵی ئاسمانی ڤێرجن ئەتڵانتیکیش گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تەلئەڤیڤ ڕاگرتووە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز