ئیسڕائیل کۆتایی بە هاریکارییەکانی دەهێنێت لەگەڵ دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی فەلەستینی لە غەززە

دوایین نوێکردنەوە 2024-11-04 19:55:20 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

ڕۆژی دووشەممە ئیسڕائیل ڕایگەیاند ڕێککەوتنێکی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەڵوەشاندووەتەوە کە تێیدا ئاسانکاری دەکرد بۆ کارە مرۆییەکانی دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی فەلەستینی " ئونروا " لە غەززەدا، دەزگاکە سەرەکیترین دەزگای دابینکردنی یارمەتییەکان بووە بۆ فەلەستینییەکان لە غەززە. ئەم هەنگاوەش ڕەنگە پەیوەندییەکان لەگەڵ دەزگاکەدا تێک بدات و ڕێگری لێبکات لە کارکردن لە ئیسڕائیل. ئیسڕائیل دەڵێت حەماس دزەی کردووەتە ناو ئونرواوە. ئونروا نکۆڵی لەوە دەکات و دەڵێت ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی بێلایەنییەکەی. سەرچاوە/ AP