فره‌نسا-KDP.info- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا گوتی، بۆ یه‌كه‌م جاره شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شداری له مه‌راسیمی ساڵانه‌ی سه‌ربازی ون كرد و به‌ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی ون دانا.
د.عه‌لی دۆله‌مه‌ری، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "وڵاتی فه‌ره‌نسا به داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمیی شاندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بانگهێشت كرد و به‌شداریان له مه‌راسیمی ساڵانه‌ی سه‌ربازی ون له فه‌ره‌نسا كرد كه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره پێشمه‌رگه بانگهێشت ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێشمه‌رگه ڕۆڵێكی گرنگی له‌شه‌ری داعش هه‌بووه و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و فه‌ره‌نساش زۆر باشه.
د.عه‌لی دۆله‌مه‌ری گوتیشی، "لە مەراسیمێکی فەرمی کە حكوومه‌تی فەرەنسا ڕێکی خستبوو بە ھاوڕێیەتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان تاجە گوڵینەمان بە ناوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانه‌وه لە سەر گۆڕی سەربازی ون لە تاوەری سەرکەوتن لە بەناوبانگترین شەقامی دونیا شانزە ئێلیزە دانا، کە تێیدا ژمارەیەک سەربازی فەرەنسی و سەرۆکی فیدراسیونی نیشتمانی جەنگاوەرانی پێشوی فەرەنسا و چەندین کەسایەتی فەرەنسی و کوردی و ژمارەیەک لە رەوەندی کوردی ئامادەبون.
دۆله‌مه‌ری باسی له‌وه‌شكرد، لیوا عزیز وەیسی و لیوا بهھجەت سێلکی و لیوا غازی بابکەیی لە ھێزەکانی زیرەڤانی تاجە گوڵینەیان بە ناوی ھێزی پێشمەرگەوه لە سەر گۆڕهکە دانا‌و ئاڵای کوردستانیش لە تەک ئاڵای فەرەنسا بە ئاسمانی شاری پاریس لە تاوەری سەرکەوتن دەشکایەوە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، مەراسیمەکە بۆ رێز لێنانی پێشمەرگە بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه له شه‌ڕی دژ به تیرۆرستاندا گێڕایان و له جیاتی جیهان شه‌ڕی ئه‌و گروپه تیرۆریسته‌یان كرد.
بڵند ئیبراهیم