مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک پیرۆزبایی لە دانۆڵد ترامپ دەکات پاش ئەوەی کە لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی سێشەممەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا. عەبدی ڕۆژی چوارشەممە لە تویتێکدا دەڵێت " چاوەڕێی پێکەوە کارکردن دەکەم وەک لە ڕابردوودا کردوومانە، ئامادەین بۆ بەهێزکردنی هاوبەشیمان و دابینکردنی سەقامگیری بۆ ناوچەکە." واشنتن هێزه کانی سوریای دیموکراتیک کە لەلایەن کوردەوە سەرکردایەتی دەکرێت بە هاوپەیمانێکی گرنگلە شەڕی دژ بە داعش دەزانێت و پشتیوانی ڕاهێنان و هەواڵگری و لەشکرییان دەکات. لە ئێستادا نزیکەی هەزار سەربازی ئەمەریکایی لە سوریا هەن، لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد، هەندێکجاریش کشانەوەیان لە بەرنامەی کاردایە و ترەمپیش لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا بڕیارێکی لەو شێوەیەی دا، بەڵام دوای کاردانەوەکان لەو بڕیارە گەڕایەوە.