سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە دانۆڵد ترامپ و جی دی ڤانس دەکات و دەڵێت " بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم کە پێکەوە کاربکەین بۆ زیاتر پتەوکردنی هاوبەشیمان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەمەریکا." سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانیش وێڕای پیرۆزبایی کردن لە تویتێکدا دەڵێت " چاوەڕوانی قوڵکردنەوەی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و پێکەوە کارکردن دەکات بۆ پێشخستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە." دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی واشنتنی پایتەخت، ڕاگەیەندرا کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی براوە بووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە هەردوو ویلایەتی پێنسلڤانیا و ویسکەنسن سەرکەوتنی بەسەر ڕکابەرە دیموکراتەکەی کامڵا هێرس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا یەکلابووەوە.